چرۆ حەمەشەریف: هەر قەزایەک داوای بەپارێزگابوون دەکات کێشەمان لەگەڵی نییە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆری ویستووە و دەشڵێت، هەر قەزایەکی دیکە داوای بەپارێزگابوون دەکات، کێشەمان لەگەڵی نییە.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ساڵی 2014ـوە لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدایە و بە 12 ساڵ تێپەڕیوە، ئەمەش کەسی دڵسۆزی ویستووە.

وتیشی، بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نوسراو و واژوویەکی زۆرمان ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و بافڵ جەلال تاڵەبانیش، لە هەوڵی بەردەوامدابوون بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاساکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هاوکاریی بەشێک لە پەرلەمانتارەکانی دیکە لە پێکهاتەی عەرەب نەبووایە، پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تێنەدەپەڕێندرا، هاوکات سەرۆکی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکانیش، پاڵپشتیی بەردەوامی تێپەڕاندنی پرۆژەیاساکە بووە.

لە ماوەی رابردوودا، میدیا عێراقییەکان لە زاری چەند پەرلەمانتارێکەوە ئاماژەیان بەوەکردبوو، پێویستە هەریەکە لە قەزاکانی تەلەعفەر، دوزخورماتوو و چەند قەزایەکی دیکە، وەک هەڵەبجە بکرێنە پارێزگا؛ چرۆ حەمەشەریف لەوبارەیەوە وتی، تەمەنی پەرلەمانی عێراق لە تەواوبووندایە و هەڵبژاردن نزیکە، ئەوەی ئەو پەرلەمانتارانەش دەیکەن بەشێکە لە بانگەشەی هەڵبژاردن، بەڵام ئێمە وەکو پەرلەمانتارانی کورد، هەر شوێنێک داوای بەپارێزگابوون دەکات کێشەمان نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی پەرلەمان چۆن مامەڵەی كرد لەگەڵ “زەبەلاحترین بودجە لە مێژووی عێراقدا”؟

پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، ڕەوانەكردنی پرۆژەیاسای بودجە كاتێك گەیشتووەتە پەرلەمان كە بارودۆخی ئابوری و سیاسیی وڵاتەكە ئاسایی نییە، بە…
Total
0
Share