ڕەگەزنامە و كارتی دەنگدانیان بۆ دروستكراوە.. هێزەكانی ڕۆژ و حسێن یەزدان پەنا بەشداریی هەڵبژاردن دەكەن

لە دەنگدانی تایبەتدا بۆ هەڵبژاردنەكان، هەریەكە لە هێزەكانی ڕۆژ و حسێن یەزدان پەنا، كە بۆ كوردانی پارچەكانی دیكە لەلایەن پارتییەوە دروستكراون، ڕەگەزنامە و كارتی دەنگدانیان بۆ دروستكراوە و بەشداریی هەڵبژاردنیان پێدەكرێت.

بڕیارە سبەینێ هەینی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بەشداری نزیكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار دەنگدەر ئەنجام بدرێت، لە هەرێمی كوردستانیش، هێزەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ و چەند توێژێكی دیكە بەشداریی دەنگدانی تایبەت دەكەن.

چەند ساڵێك لەمەوبەر، پارتی دیموكراتی كوردستان دوو هێزی بۆ ژمارەیەك لە كوردانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای كوردستان پێكهێنا، لەو نێوەندەدا هێزی بۆ حسێن یەزدان پەنا بە بەشداریی كوردانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دروستكرد بە بەشداریی هەزاران كەس، هەروەها هێزی پێشمەرگەی “ڕۆژ”ی بۆ كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان دروستكرد، كە نزیكەی هەشت هەزار ئەندامی هەیە.

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “هێزەكانی ڕۆژ و هێزەكەی حسێن یەزدان پەنا، پێناسی باری شارستانییان بۆ دروستكراوە و مووچەش وەردەگرن، جگە لەوەش كارتی دەنگدانیان بۆ دەركراوە و بەشداریی هەڵبژاردن دەكەن”.

دەشڵێت، ئەو دوو هێزە لە سوریا و ئێرانەوە هاتوون و ڕەگەزنامەی ئەو دوو وڵاتەیان هەبووە، بۆیە نابێت بەشداریی هەڵبژاردن بكەن و ئەوە پێچەوانەی دەستوور و یاسای عێراقە.

هەڵەدنی جەخت لەوەشدەكاتەوە، ئەو دوو هێزە لە دەرەوەی دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان و یاسا مووچەیان پێدەدرێت و بەشداریی هەڵبژاردنیان پێدەكرێت و كارتی دەنگدانەكەیان لەسەر ڕەگەزنامەكەیان بۆ دەركراوە، تەنانەت كۆبۆنی نەوت و خۆراكیشیان هەیە.

بەوتەی پەرلەمانتارەكە، “بەهەزاران هاوڵاتیی ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا و باكووری كوردستان پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقییان بۆ كراوە، بۆیە قورسە كۆمسیۆن ئەوەی بۆ دەركەوێت هاوڵاتیی بیانین، یان عێراقی نین”.

پەرلەمانتارەكە نیگەران بوو لەوەی، “تائێستا لەسەر ئەو پرسە ڕایگشتی و پەرلەمانیش بێدەنگە”، بەڵام پێیوایە، “ئێستاش ئەگەر ئیرادەیەكی سیاسیی بەهێز هەبێت، دەتوانرێت لەڕووی یاساییەوە ڕێگرییان لێبكرێت بەشداریی هەڵبژاردن بكەن”.

بابەتی پێشتر

كەسوكاری گەریلا شەهیدەكانی خەلیفان: پارتی تەرمی گەریلاكانمان ڕادەستناكاتەوە

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا و دانیمارك یازدە ژنی داعش و 37 منداڵ دەگەڕێننەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دادەبەزێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی مۆڵەتی هاوردەكردنی بەنزین درایە بازرگانان، نرخی هەر لیترێكی بەنزین 40-50 دینار…
Total
0
Share