نرخی بەنزین دادەبەزێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی مۆڵەتی هاوردەكردنی بەنزین درایە بازرگانان، نرخی هەر لیترێكی بەنزین 40-50 دینار دابەزیوە و چاوەڕوانی دابەزینی زیاتر دەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كردووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان مۆڵەتی هاوردەكردنی بەنزینی دایە بازرگانان، نرخی هەر لیترێكی بەنزین 40-50 دینار دابەزیوە و چاوەڕوانی دابەزینی زیاتر دەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان 5ی ئەم مانگە لە فەرمانێكی وەزاریدا رێگاپێدانی بۆ هاوردەكردنی بەنزینی بازرگانی لە بازگەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و عێراق دەركرد و رۆژانە ئەو بەنزینەی دێت روو لە زیادبوونە، بۆیە چاوەڕوانیی دابەزینی زیاتری نرخەكان دەكرێت.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا هاتووە، پێدانی مۆڵەتی هاوردەكردنی بەنزین بۆ زیادكردنی خستنەڕووی لە بازاڕەكانی هەرێمدا و كەمكردنەوەی نرخەكەیەتی و هاوردەكردنیشی پێویستە بە پێی ئەو كوالێتییە بێت کە لەلایەن لیژنەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان و پارێزگاكان دیاریكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەتی هەرێم: ئاستی بەرهەمهێنانی ‌كارەبا لە وزەی پاك بە ڕێژەی 10% بۆ 15% زیادیكردووە

حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەسەر بنەمای ستراتیژی ڕووكردنە وزەی خاوێن و دابینكردنی خزمەتگوزارییە گرنگەكان بۆ هاوڵاتییان توانراوە ئاستی بەرهەمهێنانی…
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی داوا لە مامۆستایان دەكات بگەڕێنەوە ناوەندەكانی خوێندن

ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی داوا لە مامۆستایانی میلاك و وانەبێژ دەكات لەپێناو خوێندكاراندا بگەڕێنەوە ناوەندەكانی خوێندن. ئەنجومەنی…
Total
0
Share