پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند “بەشی پۆلیسی ناوشار توانیوویانە تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیر بکەن كە پێشتر داواكراوبووە لەلایەن دادگاوە.
بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە “بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهەڵات/ بنکەی پۆلیسی سەروەران، تۆمەتبارێکیان بەناوی (س. ی. هـ.) دەستگیر کرد”.
باسی لەوەشكرد، “تۆمەتبارەکە کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بەپێی ماددە (432) لەیاسای سزادانی عێراقی”.
پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشكردووە، “دەستیشگیرا بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف و یەک یەدەگی تۆمەتبارەكە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ ناوبراو كراوەتەوە و ڕەوانەی دادگا کرا”.