لە ئارامیدا جەژن بەڕێبكەن
بافڵ تاڵەبانی جەژنی جەما لە ئێزدییەكان پیرۆزدەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ تاڵەبانی جەژنی جەما لە ئێزدییەكان پیرۆزدەكات، داكۆكیكردنی یەكێتی لە پاراستنی کەلتوور و ڕەسەنایەتیی ئێزدییەکان دووپاتدەكاتەوە.

لە پەیامی پیرۆزباییەكەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیدا هاتووە، “خوشک و برا ئێزدییەکان لە ھەرێمی کوردستان، عێراق و جیھان، بەبۆنەی ھاتنەوەی (جەژنی جەما) گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم، ھیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و شادیتان و لە کەشێکی ئارام و پڕ ئاسایشدا ڕۆژانی جەژن بەڕێبکەن”.

هاوسەرۆكی یەكێتی هیواخوازە “ئەم بۆنەیە ھەنگاوێک بێت بۆ سارێژبوونی برینی کارەساتی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان و ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان”.

پاڵپشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشی بۆ داواکاری و خواستی خوشک و برایانی ئێزدی دووپاتكردووەتەوە “بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاساییکردنەوەی ژیان لە شەنگال و سۆراغکردنی بێسەروشوێنان و بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش کە دەرحەق بە ئێزدییەکان ئەنجامیاندا”.

بافڵ تاڵەبانی بۆ ئێزدییەكانی دووپاتكردووەتەوە، “یەکێتی داکۆکیکار دەبێت بۆ پاراستنی کەلتوور و ڕەسەنایەتی ئایینی ئێزدییەکان، کە نموونەیەکە لە جوانیی وێنا گەورەکەی ھەرێمی کوردستان، بۆ یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیانی ھەموو ئایین، نەتەوە و پێکھاتە جیاوازەکان”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكی داواكراوی دەستگیركرد

بابەتی دواتر

لەجێگای یەکڕەنگی و ڕاستگۆیی فریودانیان هەڵبژاردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share