پێنج مانگە چارەنووسی دوو برای خەڵكی بانە نادیارە

شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان

سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج مانگ بەسەر دەستبەسەركردنی دوو برای خەڵکی بانە لەلایەن هێزەكانی ئیتڵاعاتەوە، تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی چارەنووسی ئەو دوو کەسە لەبەردەست نیە.

سەرەتای مانگی ئایاری 2021 دوو برای خەڵکی گوندی (بەردەڕەش) سەر بە شاری بانە بە ناوەکانی (جەمال عەبدوڵڵایی و کەمال عەبدوڵڵایی) لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەرکراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، ئەو دوو برایە دوای ئەوەی دەستبەسەرکراون، گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج مانگ، تائێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە و چارەنووسیان نادیارە.

دەستگیركراوەكان تائێستا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لەگەڵ بنەماڵەیان نەبووە و لە مافی هەبوونی پارێزەریش بێبەشکراون.

سەرچاوەکە كە ناوی ئاشكرانەكراوە ئاشكراشیكردووە، تۆمەتی سەر ئەو دوو برایە ئەوەیە گوایە چەند کەسێکیان لە سنووری بانە دەربازکردووە کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت دەستیان لە کوشتنی موحسین فەرخیزاده، زانای ئەتۆمیی ئێران هەبووبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: سەرجەم نەخۆشخانەکانمان ئامادەی وەرگرتنی بـ.ـریندارانی ڕووداوەکەی کەرکوکن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، سەرجەم نەخۆشخانەکانمان ئامادەی وەرگرتنی بـ.ـریندارانی ڕووداوەکەی کەرکوکن. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، تەواوی…
زیاتر ببینە

هۆشیار زێباری: پەکەکە تیرۆریستە و پشتیوانیی سوپای عێراق دەکەین

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، پارتی کرێکارانی کوردستان”پەکەکە” تیرۆریستە. زێباری، تۆمەتباریاندەکات بە…
زیاتر ببینە

له‌ فڕۆكەخانەى سلێمانى حەوت كەس بە شنگنی ساختەوە دەستگیركران

فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى دەڵێت، حەوت ڤیزای شنگنی ساختەیان ئاشكراكردووه‌، كە ‏خاوەنەكانیان دەیانویست لەڕێگای ترانزێتەوە بگەنە وڵاتی ئەڵمانیا.‏ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ له‌…
Total
0
Share