(ڤیدیۆ) ئیسپانیا پاڵه‌وانی ئه‌وروپای تێپه‌ڕاند و گه‌یشته‌ فاینه‌ڵی “نه‌یشن لیگ”

هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی ئیتاڵیا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی “نه‌یشن لیگ”، هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له‌ یاریگای سان سیرۆ له‌ شاری میلان میوانداریی ئیسپانیای کرد، پێکهاته‌ی ماتادۆره‌کانی ئیسپانیا به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.

گۆڵه‌کانی “لارۆخا” له‌ خوله‌که‌کانی 17 و 45 له‌لایه‌ن فیران تۆرێسه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی ئیتاڵیاش له‌ خوله‌کی 84 له‌لایه‌ن لۆرینزۆ پیلیگرینی-یه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بۆ یه‌که‌مجار له‌ خاکی ئیتاڵیا سه‌رکه‌وتنی به‌رامبه‌ر سکوادرا ئازۆرا تۆمارکرد و کۆتایی به‌ زنجیره‌ی “نه‌دۆڕاندن”ی شینپۆشه‌کان هێنا.

ئیسپانیا به‌م بردنه‌وه‌یه‌ بلیتی یاریی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپای بڕی، بڕیاریشه‌ یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو یاریی کۆتایی به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاریی نێوان به‌لجیکا و فه‌ره‌نسا ئه‌نجامبده‌ن.

بابەتی پێشتر

بەهۆی زیرەكیی دەستكرد و موزیك<br> دواجار سەمفۆنیای دەیەمی بتهۆڤن تەواوكرا

بابەتی دواتر

ئەمریكا، ڕوسیا و ئێران گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە تاوتوێدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share