هۆکاری شه‌ڕی پۆگبا و براکه‌ی چییە؟

ماتیاس پۆگبا برای پۆل پۆگبا لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا هەڕەشەی لە برا یاریزانەکەی کرد، که‌ نهێنییە قێزەونەکانی ئاشکرا دەکات‌.

شه‌ڕی نێوان پۆگبا و ماتیاسی برای بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، کە پۆگبا چووه‌ له‌ بنکه‌ی پۆلیس بە تۆمەتی هاوکاریکردنی باندێکی مافیایی سکاڵای له‌سه‌ر ماتیاس تۆمار کردووه‌، بە وتەی یاریزانەکەی یوڤانتۆس، براکەی هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ باندێکی مافیا-دا و ئه‌و مافیایه‌ش داوای بڕی 13 ملیۆن دۆلاریان لێکردووه‌.

باندەکە بە بڵاوکردنەوەی چەندین زانیاریی نهێنێ هەڕەشەیان لە پۆگبا کردووە، بۆ نموونە چۆن له‌ ڕێگه‌ی پزیشکێکی نزیکی خێزانەکه‌یه‌وه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ جادوکردن له‌ کیلیان مباپێ.

باندەکە چەندین زانیاریی خێزانیی پۆگبای لەبەردەستدایە، لە پێشووشدا جارێک هەستاون بە ڕفاندنی یاریزانەکە و براکەی، لەو کاتەدا بابەتەکەیان بە 100 هەزار یورۆ داخستووە.

بابەتی پێشتر

قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق هەڵگیرا

بابەتی دواتر

ڤێرشتاپن تۆمەتبارە بە تێکدانی ئوتۆمبێلەکەی لوکلێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share