نرخی گازی سروشتی ئەوروپای هێناوەتە لەرزە

لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست و دابەزینی ئەمبارەكراوەكان لە جیهاندا نرخی گازی سروشتی لە ئەوروپا بەڕێژەی 25% بەرزبووەوە.

هاتنی وەرزی زستان و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر گاز بەتایبەت لە ئاسیا، هاوشانی خستنەڕووی سنووردار و كەمبوونەوەی ئەمباركراوەكان بووەتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی گازی سروشتی و بەرزبوونەوەی نرخەكەی.

بەپێی بازاڕی ئەوروپی (تایتڵ ترانسفێر فاسیلیتی)ی هۆڵەندی نرخی گاز بە ڕێژەی 25.14% بەرزبووەوە و گەیشتە 145.19 یۆرۆ بۆ هەر میگاوات كاتژمێرێك، لەكاتێكدا نرخی گازی بەریتانی ڕادەستكراوی مانگی داهاتوو بە ڕێژەی 25.13% بەرزبووەوە و گەیشتە 367.78 بنس بۆ هەر یەكەیەكی گەرمۆكە.

لە مامەڵەكانی پێشووی هەردوو بازاڕەكەدا بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆماركران كە گەیشتە 162.10 یۆرۆ و 407.82 بنس بەدوای یەكدا.

كارستن فریچ، شیكەرەوە لە كۆمرتس بەنك بە ئاژانسی فڕانس پرێسی وت، ترس لە نزیكبوونەوەی زستان كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی گازی سروشتی كردووە، سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئاستی پێوانەیی لەم هەفتەیەدا.

ئەوەی گرفتی وزەی لە ئەوروپا زیاتركردووە نەبوونی بای پێویستە بۆ وێستگەی تۆربینەكانی هەوا و داخستنی پلەبەندی كانە خەڵوزییەكانە لە چێوەی ڕێوشوێنە حكومییەكانی تایبەت بە ڕەچاوكردنی ئاووهەوا، بەریتانیاش بەشێوەیەكی تایبەت لەبەردەم ئەگەری گرفتی وزەدایە بەهۆی پشتبەستنی بە گازی سروشتی بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا.

بابەتی پێشتر

مێسی نوێ" له‌ میلانه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات

بابەتی دواتر

بەهۆی زیرەكیی دەستكرد و موزیك<br> دواجار سەمفۆنیای دەیەمی بتهۆڤن تەواوكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share