دوازدە وڵات: هەڵبژاردن چانسێكە بۆ عێراقییەكان لەپێناو دیاریكردنی داهاتوویان

حكومەتی 12 وڵات پێشوازی لە ئامادەكارییەكانی عێراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكەن و بە چانسێك بۆ عێراقییەكان لەپێناو دیاریكردنی داهاتوویان ناوزەدی دەكەن.

هەریەك لە ئەمریكا و بەریتانیا و ئوسترالیا و كەنەدا و دەنیمارك و فینلەندا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و هۆڵەندا و نیوزلەندا و سوید و نەرویژ، پێشوازیدەكەن لە ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە 10ی تشرینی یەكەمدا.

ئەو وڵاتانە لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویانكردەوە ڕایانگەیاند، هەڵبژاردنی پێشوەختە چانسێكە بۆ دەنگدەرانی عێراقی لەپێناو دیاریكردنی داهاتوویان بەشێوەیەكی دیموكراتانە.

12 وڵاتەكەی جیهان دەڵێن، “ئێمە درك بە گرنگیی ئەم ساتە لە مێژووی عێراقدا دەكەین كە لەهەمانكاتدا بەدەمەوەچوونی داواكارییەكانی گەلی عێراقە، دەرامەتی گەورە خراونەتەگەڕ بۆ پشتیوانیكردن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پێشوەختەی ئازاد و دادپەروەرانە”.

بابەتی پێشتر

نەهاتنی بەنزینەكەی بەغداد نرخی لە هەرێم بەرزكردەوە

بابەتی دواتر

به‌رشلۆنه‌ له‌ به‌ڵێنه‌کانی به‌ ئومتیتی په‌شیمانبووه‌ته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share