هەڵوێستی جاف و گەرمیانییەكان بەرامبەر ویستی وتاردانی لاهور شێخ جەنگی

لاهور شێخ جەنگی ویستوویەتی كۆبوونەوە و ئێوارەخوانێكی سەرۆك عەشیرەتەكانی جاف بقۆزێتەوە بۆ وتاردان، كە لەلایەن مەحمود سەنگاوییەوە ڕێكخرابوو، بەڵام ڕێگەیان پێنەداوە وتاربدات و لەو بارەیەوە هۆشداری دراوەتێ.

دوێنێ لە گەرمیان، بە دەستپێشخەریی مەحمود سەنگاوی كۆبوونەوە و ئێوارەخوانێك بۆ سەرۆك عەشیرەتەكانی جاف ڕێكخراوە، بەڵام لاهور شێخ جەنگی، كە پێشتر ئاگاداری ئەو كۆبوونەوەیە دەبێت، خۆی دەگەیەنیتە كۆبوونەوەكە، دەیەوێت وا پیشانی بدات كۆبوونەوەكە بۆ پشتگیرییە لەو.

سەرچاوەیەكی ئاگادار و نزیك لە ڕێكخەری كۆبوونەوەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كۆبوونەوەكە بۆ سەرۆك عەشیرەتەكانی جاف و بە دەستپێشخەریی مەحمود سەنگاوی بووە، بۆ پشتگیریش بووە لە لیستی هاوپەیمانی كوردستان، نەك كەسێكی دیاریكراو.

سەرچاوەكە ئاشكرایكرد، لەمیانی كۆبوونەوەكەدا لاهور شێخ جەنگی ویستوویەتی وتار بدات، وای نیشانبدات كۆبوونەوەكە بۆ پشتگیریی ئەو سازكراوە، بەڵام سەرۆك عەشیرەتەكانی جاف ڕێگەیان نەداوە و ناڕازی بوون.

زیاتر لەوەش، “ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونەكەی لاهور شێخ جەنگی ناڕازی بوون، بەتایبەت كە بۆیان دەركەوتووە ویستێك هەیە بۆ قۆستنەوەی ئێوارەخوانێكی ئاسایی بۆ بەناو كۆبوونەوەیەكی پشتگیری لە لاهور شێخ جەنگی”.

سەرەڕای ئەوەی لاهور شێخ جەنگی دركی بە ناڕەزایەتییەكان كردووە، بەڵام پەیامی بۆ مەحمود سەنگاوی ناردووە و سوور بووە لەسەر ئەوەی وتار بدات، بەڵام هەر ڕێگەی پێنەدراوە، تەنانەت داوای جێهێشتنی كۆبوونەوەكەی لێكراوە، بۆیە دوای بێئاكامبوونی هەوڵەكانی، لاهور جەنگی كۆبوونەوەكەی جێهێشتووە.

سەرچاوەكە وتیشی، سەرۆك عەشیرەتەكان هەر لەسەرەتاوە نەیانزانیوە لاهور شێخ جەنگی بەشداریی كۆبوونەوە و ئێوارەخوانەكە دەكات، بۆیە بەهاتنەكە و هەوڵی وتاردانی ناوبراو ناڕازی بوون.

بابەتی پێشتر

فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕێگری لە ساختەكاریی گروپێكی گەشتیاری كرد

بابەتی دواتر

زمانی كوردی لە بەغداد پەراوێزخراوە.. پەرلەمانتارێك كاربەدەستانی كورد بە كەمتەرخەم دادەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چەند سه‌ر ئاژه‌ڵێک دوو کەس ده‌ستگیركران

پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنی دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئاژەڵ رادەگەیەنێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای‌…
Total
0
Share