پێرێز هەڵەیەكی خۆی بەرامبەر پاریس، ڕاستدەكاتەوە

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید رایگەیاند، بە هەڵە خوێندنەوە بۆ وتەكانی كراوە كە لەسەر مباپێ كردوویەتی.

پیرێز دوێنی سێشەممە وتبووی، “مانگی یەكی ساڵی داهاتوو،هەواڵی نوێ لەسەر مباپێ دەبیستن”، بەڵام ئەمڕۆ لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ ڕادیۆی مۆنتی كارلۆ، پێرێز ئاماژەی بەوەدا كە خوێندنەوەی هەڵە بۆ وتەكانی كراوە.

سەرۆكەكەی ڕیاڵ جەختی لەوە كردەوە، كە ئەو مەبەستی ئەوە بووە چاوەرێ دەكەن ساڵی داهاتوو هەواڵی نوێ لەو بارەیەوە ببیستن، دۆخەكە لەدەستی یاریزانەكە و ئیدارەی پاریسدایە.

وتیشی، “ڕێزی تەواومان هەیە بۆ پاریس سان جێرمان و نامانەوێت باسی یاریزانی تیپی دیكە بكەین”.

بابەتی پێشتر

دانە گاز بە ڕەوتی كارەكانی لە هەرێمی كوردستان خۆشحاڵە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری كارەكانی پاریس هێرشی كردە سەر ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤینیسیۆس لە پار باشترە

لە دوو یاریی ڕابردوودا کێشەى کەمتر ڕووبەڕووی ڤینیسیۆسی بەرازیلی بووەتەوە. لە چاو وەرزی رابردوودا ، کێشەکانی ڤینیسیۆس کەمتر…
Total
0
Share