بڕیارە ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی بۆ خوێندنەوەی ژمارەیەك پڕۆژەیاسا ئەنجامبدات و بەپێی بەرنامەی كاریش پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
بەپێی بانگێشتەكە دانیشتنەكە له كاتژمێر 2ى پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2020/10/27 دەبێت.
هەروەك دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی بڵاوكردەوە و تیایدا جگە لە خوێندنەوە بۆ دوو پڕۆژەیاسا، گفتوگۆی پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆك و ئاوات شێخ جەناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (70، 71، 73) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان دەكرێت.
دەقی به‌رنامه‌ی كار:
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (2)ی دوای نیوه‌ڕۆى رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 27/10/2020، به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاساییانه‌ی خواره‌وه پشت به‌ستن به‌حوكمی مادده‌كانی (79، 80)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
1ـ پێشنیازی یاسای (پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
2ـ پێشنیازی یاسای (به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
دووه‌م: دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌رێز (عمر عبدالله فتاح) له‌لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (28، 34) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: گفتوگۆی پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی به‌رێزان (سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (وه‌زیری دارایی و ئابووری)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (70، 71، 73) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
|