بەڕازیل هۆشداری دەدات لە نامەیەکی هەڕەشەئامێزی “بوونەوەرە ئاسمانییەکان”

وەزارەتی بەرگریی بەڕازیل هۆشداری دەدات و دەڵێت، وڵاتەکە ڕووبەڕووی هێرشێکی ئەلکترۆنیی چڕ بووەتەوە.

ڤۆڵنی وۆڵف، سکرتێری نیشتمانی بۆ پاراستنی مەدەنی و بەرگری لە وەزارەتی بەرگریی بەڕازیل دەڵێت، چەند ڕۆژێکە وڵاتەکە کەوتووەتە بەر هێرشێکی ئەلکترۆنی و لەلایەن ژمارەیەکی نەناسراوەوە، نامەیەکی هەڕەشەئامێزی “بوونەوەرە ئاسمانییەکان” گەیشتووە بە دەستی دانیشتووانی وڵاتەکە.

ناوەڕۆکی پەیامەکان بەپێی ناوچەکان جیاوازن؛ بەپێی وتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگریی بەڕازیل، لە هەندێک ناوچەدا هاوڵاتییان پەیامێکیان پێگەیشتووە کە دەستەواژەی “ڕق لە مرۆڤایەتی”ـی تێدابووە، لەکاتێکدا لە بەشێکی ناوچەکانی دیکە، دانیشتووان هۆشدارییان پێگەیشتووە سەبارەت بە “هێرشی کەشتییە ئاسمانییە نەناسراوەکان”.

وۆڵف ڕوونیکردەوە، کە پەیامەکان لە نێوان ئێوارەی ڕۆژی هەینی، تا بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە نێردراون و تائێستا نازانرێت سەرچاوەکەیان لە کوێوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share