ئەساقیفەی فەرەنسا داوای لێخۆشبوون دەكات.. زیاتر لە 216 هەزار منداڵ ڕووبەڕووی دەستدرێژی و گێچەڵ بوونەتەوە

نوێنەری ئەساقیفەكانی كڵێسای كاسۆلیكی لە فەرەنسا، دەستدرێژیكردنەسەر منداڵان لە كڵێساكاندا بە “ئابڕووچوون” ناودەبات و بەناوی ئەساقیفەكانی وڵاتەكەیەوە داوای لێخۆشبوون دەكات.

یەكشەممەی ڕابردوو، جان مارك سۆفێ سەرۆكی ئەو لیژنە سەربەخۆیەی كە لێكۆڵینەوەی لە پێشێلكارییە سێكسییەكانی كڵێسای كاسۆلیكی كردووە وتی، “هەزاران كەس لەوانەی لە دامەزراوەی ئایینیدا كاریانكردووە، دەستدرێژییان كردووەتەسەر منداڵان”.

وتیشی، “بەلایەنی كەمەوە 10 هەزار منداڵ دەستدرێژیی سێكسییان كراوەتەسەر”.

ئەمڕۆ سێشەممە ئیریك دی مۆلین بوفۆرت سەرۆكی كۆنگرەی ئەساقیفەكانی فەرەنسا ڕایگەیاند، خۆی و ئەساقیفە هاوكارەكانی دەیانەوێت شەرمەزاریی خۆیان بۆ قوربانییان دەرببڕن لەپای ئەو دەستدرێژییانەی كراونەتەسەریان، هاوكات داوای لێخۆشبوونیشیان لێدەكەن.

لیژنە سەربەخۆكەی لێكۆڵینەوە لە پێشێلكارییە سێكسییەكانی كڵێسای كاسۆلیكی، ئەمڕۆ لێدوانێكی نوێی لەبارەی ئەو كەیسانەوە خستەڕوو و ڕایگەیاند، لە ساڵی 1950وە تا ساڵی 2020 زیاتر لە 216 هەزار منداڵ لەلایەن پیاوانی ئایینیی سەر بە كڵێسای كاسۆلیكییەوە ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێكسی یاخود گێچەڵ بوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئیمارات و ئیسرائیل ڤیزای نێوانیان لابرد

بابەتی دواتر

ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تێلیگرام له‌ به‌شێك له‌ وڵاتانى ئاسیا و ئه‌وروپا له‌كاركه‌وت ‏

لە چەند وڵاتێكی كیشوه‌رەكانى ئاسیا و ئه‌وروپا، تێلیگرام لەکارکەوت و بەکارھێنەرەکانی ‏ئه‌په‌كه‌ش ڕاپۆرتیان لەبارەی لەکارکەوتنەكەوە ئاراسته‌ى كۆمپانیاكه‌ كرد.‏…
زیاتر ببینە

دوای مایکرۆسۆفت، گوگڵیش هۆشداری لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران دەدات

کۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدەدات لە زیادبوونی چالاکییەکانی گروپە هاککەرەکانی سەر بە ئێران، ڕاپۆرتێکی کۆمپانیاکە مەترسیی هەڵمەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو…
Total
0
Share