ئیتاڵیا: هەر كۆچبەرێك 8 هەزار یۆرۆی بۆ “سەفەری مەرگ” خەرجكردووە

لە نوێترین رووداودا 64 كۆچبەر بەر لە گەیشتنە ئیتاڵیا گیانیان لەدەستدا، داواكاریی گشتیی وڵاتەكەش دەڵێت، هەر یەكێكیان هەشت هەزار یۆرۆیان بە قاچاخچی داوە.

تیمەكانی بەهاناوەچوون ئەمڕۆ تەرمێكی دیكەیان دۆزییەوە بەمەش ژمارەی قوربانیانی رووداوەكەی ئەمدواییەی كۆچبەران لە ئیتاڵیا گەیشتە 64 كەس.

داواكاریی گشتیی وڵاتەكەش ئاشكرایكرد، قاچاخچییەكانی ئەو كاروانەی كۆچبەران هەشت هەزار یۆرۆ (نزیكەی 8500 دۆلار)یان لە هەر كۆچبەرێك وەرگرتووە لە بەرامبەر “سەفەری مەرگ”یان لە توركیاوە بۆ ئیتاڵیا.

دوای رووداوەكەش جۆرجیا میلۆنی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا داوای لە سەرانی ئەوروپا كرد رێوشوێنی بەپەلە بۆ وەڵامدانەوەی گرفتی كۆچ بگرنەبەر.

دووپاتیشیكردەوە، تاكە رێگا بۆ مامەڵەی لۆژیكی و مرۆیی لەگەڵیدا، رێگرییە لە كۆچبەران بۆ ریسككردن بە ژیانیان لە گەشتی دەریایی پڕ مەترسیدا.

لەنێو قوربانیانی رووداوەكەدا، هەشت منداڵ هەن، بەلەمەكەیان بە سەد مەترێك بەر لە گەیشتنە كەناراوەكانی ناوچەی كالابریا-ی ئیتاڵیا تێكشكا.

تەنها هەشت كەس دەربازبوون و ئەگەری مردنی دەیانی دیكە هەیە، چونكە رزگاربووان ئاماژەیان بەوەدا كە بەلەمەكە نزیكەی 170 كەسی هەڵگرتووە كاتێك هەفتەی رابردوو لە ئیزمیر-ی توركیاوە بەڕێكەوتووە.

بابەتی پێشتر

پەیامی ھاوڵاتییەک هەر بۆ بیرهێنانەوە..

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەرپرسیارێتیی ئێمەیە ژیانێكی سەقامگیر بۆ هاوڵاتییانمان دەستەبەر بكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share