لە ئەمریکا 23 کەس بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا

بەهۆی شەپۆلی توندی سەرما کە بەشێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە، لانیکەم 23 کەس گیانیان لەدەستدا.

لە ناوچەکانی دەریاچە مەزنەکان (Great Lakes) لە باکووری وڵاتەکە، پلەی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە و بەگوێرەی دەستەی کەشناسیی نیشتیمانیی ئەمریکا، لە هەندێک ناوچەی ویلایەتەکانی مینیسۆتا و ویسکنسن گەیشتووەتە 20 بۆ 30 پلەی ژێر سفر.

هاوکات پێشبینی دەکرێت بەهۆی کاریگەریی بارستەهەوای ساردی جەمسەری لە رۆژانی داهاتوودا پلەی گەرمی بەتایبەتی لە ویلایەتەکانی ناوەڕاستی ئەمریکا زیاتر داببەزێت و بگاتە 45 پلەی ژێر سفری سیلیزی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مارکۆ ڕوبیۆ: ئەمریکا هەوڵدەدات لە ڕێگەی دانوستانەوە کۆتایی بە شـ.ـەڕ بهێنێت

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند،  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە قورسی کاری کردووە بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ ئارامی…
Total
0
Share