پلانی چییە؟ پێرێز وەک سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید دیاریکرایەوە

بۆ جاری شەشەم، فلۆرنتینۆ پێرێز وەک سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید دیاریکرایەوە و بڕیارە تاوەکو 2025 پڕۆژەیەکی نوێ بەکاربخات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سێشەممە و دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی یانەی شاهانە، بەکۆی دەنگ و بەبێ بوونی هیچ ڕکابەرێک فلۆرنتینۆ پێرێز وەک سەرۆکی یانە دەستنیشانکراو و بۆ جاری شەشەم لەڕووی یاساییەوە ڕێگەی پێدرا بەردەوامی لە پڕۆژەکانی بدات.

بڕیاربوو دوو کەسایەتی دیکە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی لۆس بلانکۆس ڕکابەری پێرێز بکەن، بەڵام لە کۆتا ساتەکاندا ئینریکی ڕیکێلمی بزنسمانی ئیسپانی لە خۆکاندیدکردن پەشیمانبووەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە پێرێز لە دیاریکردنی کات و وادەی هەڵبژاردنەکاندا پەلەی کردووە و دەرفەتی بە ڕکابەرانی نەداوە بانگەشە بۆخۆیان بکەن.

لە ڕاگەیانراوێکی یانەی شاهانەها هاتووە، “ئەنجومەنی یانە بە سەرۆکایەتی خوسێ مانوێل دی کارلۆس گراو و بەپێی ماددەی 40 لە ڕێسا کارپێکراوەکانی ڕیاڵ مەدرید، بەشی (ئی)، خاڵی دووەم، فلۆرنتینۆ پێرێز وەک سەرۆکی یانە دیاریکرایەوە”.

فلۆرنتینۆ پێرێز بە کۆی دەنگی ئەنجومونی یانە وەک سەرۆکی یانە دیاریکرایەوە

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کە پێرێز لە ویلایەتی شەشەمیدا چەند ئامانجێکی دیاریکردووە، یەکەمیان کۆتاییهێنانە بە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

دووەم: کڕینی یەکێک لە مباپێ یان هالاند

سێیەم: هاوسەنگکردنەوەی بوارە داراییەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی سەردەمی کۆرۆنا

چوارەم: نوێکردنەوەی بۆندی ڕامۆس و ڤاسکێز و مۆدریچ

پێنجەم: یەکلاییکردنەوەی پێگەی زێدان و ڕاهێنەرانی تیپی باسکە

شەشەم: بەهێزکردنی پێکهاتەی تیپەکانی کچان

بابەتی پێشتر

هاوسەرۆكانی یەكێتی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

وێنە.. یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان لە سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە لە (20) لاوە نوێدەکرێتەوە

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ وەبەرهێنەراندا کردووە و لە ئەمساڵەوە پڕۆژەی “ئیسپای بارسا” دەستپێدەکات. ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە،…
Total
0
Share