ڕاداری ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئەڵمانیایە

ڕیاڵ مەدرید لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 گرێبەست لەگەڵ موسا دیابیی هێرشبەری یانەی بایەر لیڤەرکوزن واژۆ دەکات.

ڕۆژنامەی “مارکا” ئاشکرایکردووە، چەند ڕۆژێکە نوێنەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ئەڵمانیان بۆ چاودێریکردنی توانا هونەرییەکانی موسا دیابیی فەرەنسی، کە بۆ یانەی بایەر لیڤەرکوزن یاریدەکات.

بەرپرسانی ڕیاڵ پێیانوایە، ئەم لاوە (23) ساڵە باشترین ئاست پێشکەشدەکات، وەرزی داهاتوو دەبێتە باشترین جێگرەوە بۆ ئێدین هازارد.

دیابی بەپێی چەپ یاریدەکات، پێگەی یاریکردنی هێرشبەرە لە باڵی ڕاست، لە هەمان کاتدا توانای یاریکردنی لە پێگەکانی هێرشبەری (9) و باڵی چەپ هەیە.

لەم وەرزەدا لە کۆی 43 یاری توانیویەتی 14 گۆڵ و 11 ئەسیست تۆماربکات.

بابەتی پێشتر

برنجی ساردبووەوە مەخۆ

بابەتی دواتر

پارتی رێگری لە ژنە سیاسەتمەدارێکی کورد دەکات بۆ چارەسەری نەخۆشی بچێتە دەرەوەی وڵات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share