سوپای ئۆکرانیا بە مۆندیالی قەتەر وەڵامی ڕوسیا دەداتەوە

سەربازانی سوپای ئۆکرانیا داوایان لە یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان کردووە، بە هەر شێوەیەک بێت قۆناغی پاڵاوتنەکان تێپەڕێنن و بەشداریی مۆندیالی قەتەر بکەن.

تاراس ستیپانینکۆ، یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆکرانیا بە ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی ڕاگەیاندووە، “هەموو ڕۆژێک لە سوپای وڵاتەکەمان و سەربازەکانەوە نامەمان پێ دەگات، خەڵکانێکی زۆر لە ئۆکرانیا حەزیان لە یاریی تۆپی پێیە و تەنها یەک داواکارییان لێمان هەبووە و پێمان دەڵێن، تکا دەکەین لێتان، هەموو وزەی خۆتان بەکار بخەن بۆ گەیشتن بە مۆندیال.”

ستیپانینکۆ دەڵێت، “بۆ گەلی ئێمە، گەیشتن بە مۆندیال هیوایە، ئاهەنگێکی گەورەیە لەم کاتە سەختەدا، لەبەر ئەوە دەبێت ڕۆح و دڵمان بکەینە قوربانی داواکارییەکانیان.”

لە ئێستادا تیمی ئۆکرانیا لە سلۆڤینیا مەشق و ڕاهێنانە ئامادەکارییەکان ئەنجام دەدات، چەندین یاریزانی پێکهاتەکە بەهۆی لەشکرکێشی ڕوسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان و بەرگریکردنیانەوە بە بەرگی سەربازییەوە ڕاهێنانیان نەکردووە.

لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی پاڵاوتنی ئەوروپا بۆ مۆندیال “پلەی ئۆفس”، ئۆکرانیا بەرامبەر سکۆتلەندا یاری دەکات، پاشان براوەیان ڕووبەڕووی وێڵز دەبێتەوە، براوەی ئەو یارییەش دەگاتە مۆندیال.

بەر لە ئەنجامدانی پاڵاوتنەکان، هەڵبژاردەی ئۆکرانیا بۆ یەکەم جار دوای جەنگ، لە ڕێکەوتی 11ی ئەم مانگە (ئایار) یارییەکی دۆستانە بەرامبەر یانەی بوروسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی ئەنجام دەدات.

بابەتی پێشتر

سیتی خیانەتی گەورە بە پۆگبا دەکات؟

بابەتی دواتر

کاتژمێرە نوێیەکانی Galaxy چ تایبەتمەندییەکیان هەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگرەوەی بێلسا ئامادەیە

یانەی لیدز یونایتد ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕاهێنەرێکی ئەمریکی کارامەدا کردووە، بڕیارە جێگەی مارسێلۆ بێلسای ئەرجەنتینی بگرێتەوە. ڕۆژنامەنووس و شارەزای…
Total
0
Share