بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی هاوبەشانی بازرگانی و پیشەسازی ئاگاداردەکاتەوە، ئەگەر قەرزەکانی سەریان پاکتاونەکەن کارەبایان دەبڕدرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو هاوبەشە بازرگانی و پیشەسازییانەی کارەبا کە قەرزی کارەبایان لەسەرە و پابەندنین بەگەڕاندنەوەی پارەی کارەبا لەکاتی هاتنەوەی پسووڵەکان بۆیان، بۆ دواجار ئاگادارکراونەتەوە ئەگەر قەرزەکانیان نەگەرێننەوە کارەبایان دەبڕدرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانیدا هاتووە، “له‌سه‌ر جه‌ختكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی كاره‌با له‌كاتی خۆیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شێكی زۆری كاره‌با پابه‌نده به‌پێدانی پاره‌ی كاره‌با، به‌پێى ئه‌و پسووڵانه بۆیان ده‌چێته‌وه، له‌كاتى خۆیدا، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هاوبه‌شی بازرگانی و پیشه‌سازی دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پسووڵه‌ی كاره‌با و پێدانی ئاگاداری پابه‌ندنابن”.
هەر هاوبەشێک پارەی کارەبا نەگەڕێنێتەوە کارەباکەی دەبڕدرێت تا کاتێک قەرزەکانی پاکتاو دەکات، وەك بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاشكرایدەكات و باسی لەوەشکردووە، جگە لە بەکارهێنانی ئەو داهاتەی دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت و بۆ چاکسازیکردنی تۆڕەکانی کارەبا بەکاردەهێنرێت، داهاتەکە بۆ دابینکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پشتی پێدەبەسترێت.