كاتی ڕاگەیاندنی ناوی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگەكان ئاشكراكرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم خوێندكاران ئاگاداردەكاتەوە لە ماوەی 15ڕۆژی داهاتوودا ناوی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان ڕادەگەیەنرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەڕیم بڵاویكردووەتەوە، كە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەكاریی تەواوی كردووە بۆ خوێندكارانی دەرچووی قۆناغی 12ی ئامادەیی كە لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەربگیرێن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی خوێندنی باڵا دەستی بە داڕشتنی داتا و پڕۆگرامەكان كردووە بۆ دابەشكردنی خوێندكاران بەسەر زانكۆ و پەیمانگاكان بەپێی كۆنمرەكانیان.

سەبارەت بە خوێندنی تایبەتیش لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەپێی ڕیزبەندیی زانكۆكە بڕی 10٪ – 20٪ داشكاندن لە نرخی كرێی خوێندن كراوە، هاوكات بڕی 45٪ ی كرێی خوێندنی پاڕاڵێڵ و ئێواران لە سەرجەم زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكانی هەرێم كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك ڕەتیدەكاتەوە پشكی هەرێم تاكە هۆكاری دواكەوتنی یاسای بودجە بێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی سائیرون ڕەتیدەكاتەوە ناكۆكییەكان دەربارەی پشكی هەرێم، تاكە هۆكاری دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بێت. ڕیاز…
Total
0
Share