ڕاهێنەری بایرن پەیوەندی بە دیواری بەرگری فەرەنساوە کردووە

هانزی فلیک هەڵوێستی ئۆپامیکانۆی لە بارەی بایرن میونشنەوە ئاشکراکردووە

ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن، هانز دیتەر فلیک پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی فەرەنسا و خولی ئەڵمانیا ئەنجامداوە.

گۆڤاری کیکەری ئەڵمانی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانی باڤارییەوە ئاشکرایکردووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هانز فلیکی ڕاهێنەری بایرن پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ دایۆت ئۆپامیکانۆی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی لایپزیچ ئەنجامداوە، دوو جەمسەرە تاووتوێی ئەگەرەکانی گواستنەوەیان کردووە ڕووەو بایرن.

ئۆپامیکانۆی تەمەن 22 ساڵ لە ئێستادا یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی بوندس لیگا و بە دیواری فەرەنسی ناویدەرکردووە، لە ئەگەری پەیوەندیکردنی بە بایرنەوە دەتوانێت گۆڕانکاری گەورە دروستبکات.

بەپێی سەرچاوەکە، داڤید ئالابا بڕیاری ڕۆیشتنیداوە و نزیکبووەتەوە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، هەروەها چەندین یانەی دیکەش داوای گواستنەوەیان کردووە.

بەم هۆیەوە فلیک بڕیاریداوە لوکاس هێرناندێز وەک سەنتەری بەرگری بەکاربخات و لەگەڵ سەنتەرێکی بەرگری نوێدا پێگەکانی ئالابا و جیروم بواتینگ-یان پێ پڕبکاتەوە، لە کاتێکدا بواتینگ بە تەمەندا ڕۆچووە و توانای هەلگرتنی بەرپرسیاریەتی نەماوە.

ئوپامیکانۆ لەم وەرزە و وەرزەکانی ڕابردوو یەکێکبووە لە باسترین بەرگریکارەکانی خولی ئەڵمانیا

بۆندی ئۆپامیکانۆ تاوەکو هاوینی 2023 لەگەڵ یانە خۆرهەڵاتیەکەی ئەڵمانیا بەردەوامی دەبێت، بەڵام لە هاوینی 2021 نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی بۆ 45 ملیۆن یورۆ دادەبەزێت.

ئۆپامیکانۆ تەنها داواکراوی بایرن نییە، بەڵکو چاودێرییان خستووەتە سەر لوکاس نیتزی بەرگریکاری 17 ساڵی یانەی هێرتا بەرلین، هەروەها عومەر ڕیچاردسی تەمەن 22 ساڵ کە لە خولی پلە دووی ئەڵمانیا یاریدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ ڕیاڵی گه‌یانده‌ لوتکه‌ و میلان یه‌کسانبوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و میلان‌ یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share