گواردیۆلا ڕیكۆردێكی نوێی تۆماركرد

بەپێی سەرژمێرییەكانی ئاژانسی ئۆپتا، گواردیۆلا تاكە ڕاهێنەرە لە مێژووی تۆپی پێدا بە ‏كەمترین یاریی بتوانێت تیپەكەی (مانچستەر سیتی) 500 گۆڵ تۆماربكات.‏

تیپەكەی گواردیۆلا لە 207 یاریدا توانیویەتی 500 گۆڵ تۆماربكات.‏

پێشتر ژمارەی پێوانەیی بەناوی یۆرگن كلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵەوە بوو، كە ئەو بە ‏‏234 یاریی تیپەكەی توانیبوی 500 گۆڵ بكات.‏

تۆماركردنی ئەو ژمارەیە پاش ئەوە هات كە مانچستەر سیتی بە حەوت گۆڵی بێ بەرامبەر ‏سەركەوتنی بەسەر لیدز یونایتد بەدەستهێنا.‏

لەوبارەیەوە گواردیۆلا ئاماژەی بەوەدا، كە ئەوان خاوەنی پێكهاتەیەكی تۆكمە و یاریزانی ‏بەتوانان.‏

وتیشی، “كوالێتیی یاریزانەكان هۆكاری دروستكردنی ئەو جیاوازییە زۆرە بوو لە ‏یارییەكەی لیدزدا”.‏

پێپ ئاماژەی بەوەشدا، كە وەرزی ڕابردوو بەرامبەر لیدز، پێنج خاڵیان لەدەستداوە و ئەم ‏وەرزە كاریان بۆ ئەوە كردووە خاڵە لاوازەكانیان چارەسەر بكەن.‏

بابەتی پێشتر

سەرۆكی ڕایەڵەی لالیگا باسی دۆخی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید دەكات

بابەتی دواتر

له‌ سلێمانى بە تۆمەتى کوشتنى بەرازێک چوار هاوڵاتى دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – فیلادلفیا لە پیلیکانزی برده‌وه و جوێل ئیمبید 42 خاڵی تۆمارکرد

له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی خولی یانه پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکا، یانه‌ی فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز ڕووبه‌ڕووی نیوئۆرلیانز پیلیکانز بووه‌وه‌، یارییه‌که‌ش به بردنه‌وه‌ی فیلادلفیا…
Total
0
Share