بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان بە شێوەیەکی سەیر دەستگیردەکرێت

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دوای ئەوەی گەمژانەترین کاری ئەنجامدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا و لە ماڵەکەیدا بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەرداگیرا.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایگەیاندووە لە باشووری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا پۆلیس بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە دوای ئەوەی پەیوەندیی پێوەکردوون بۆ ئەوەی لە دزینی ماددە هۆشبەرەکانی ئاگاداریان بکاتەوە و یارمەتی بدەن.

هاوکات ئەو بازرگانە تەمەنی 38 ساڵە و پەیوەندیی بە پۆلیسەوە کردووە تا ئاگاداریان بکاتەوە کە کەسێک چووەتە ناو ماڵەکەیەوە و ماددە هۆشبەرەکانی لێ دزیوە، دەیلی مەیل ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە کاتی گەیشتنی پۆلیسەکاندا ئەو بازرگانە لیستی ماددە هۆشبەرە دزراوەکانی خستووەتە بەردەم بریکارە ئەمنییەکان بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن لە گەڕاندنەوەی.

لای خۆیەوە پارێزەرەکەی ئەو بازرگانە لە لێدوانێکیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو کەسە بەدەست نەخۆشییەکی توندی تەندروستیی دەروونییەوە دەناڵێنێت و شرۆڤەکارانیش ئەوە بە گەمژانەترین کاری بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان دادەنێن کە تا ئێستا کرابێت.

بابەتی پێشتر

نەکەی هێلکە بشۆیتەوە مەترسیدارە

بابەتی دواتر

زیاتر لە 150 هەزار فۆرمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان پڕکراونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share