بەهۆی سووتانی ماڵێکەوە لە چوارقوڕنە ژنێکی دووگیان گیانیلەدەستدا

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین، ئاگر لە ماڵێکدا کەوتەوە و بەهۆیەوە ژنی ئەو ماڵە کە دووگیان بووە گیانیلەدەستدا.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نەقیب عەلی قادر وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رایگەیاند، لە کاتژمێر 7:50 خولەک ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە، بەڵام ئاگرەکە لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی کەوتبووەوە.

بەپێی وتەی بەرگریی شارستانی، ژنی ئەو ماڵە کە دووگیان بووە و بەتەنیا لە ماڵەوە بووە گیانیلەدەستداوە، هاوسەرەکەشی پێشمەرگە بووە و لە دەوام بووە.

سەبارەت بە هۆکاری ئاگرەکە وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین وتی، بەهۆی ئەوەی سۆپای کارەبایی ئیشی کردووە و پلاکی کارەباکە بەرگەی نەگرتووە و تواوەتەوە و ئاگرەکە دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ رێوشوێن بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتییانی سووری دانیشتووی هەرێم رادەگەیەنێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێوشوێنی تایبەت بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتییانی سووری دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەگیرێتەبەر. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی…
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەولێر: مامەڵەی زیادکردنی منداڵ بۆ سەر پسوڵەی خۆراک کاراکرا

پسوڵەی خۆراکی هەولێر، ڕایگەیاند، مامەڵەی زیادکردنی منداڵ بۆ سەر پسوڵەی خۆراک کاراکرا. بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، ڕایگەیاند،…
Total
0
Share