بڕیارێكی نوێ لەبارەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلەوە درا

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە ڕێگا نادرێت بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 لە دەروازە سنوورییەكان، جەختیشدەكاتەوە بۆ لەمەودوا ئۆتۆمبێلی مۆدێلەكانی 2021-2022- 2023 هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن.

ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە كاتژمێر 12ی شەوی ڕابردووەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2020 لە ڕێگای دەروازە سنوورییەكانەوە بۆ خاكی هەرێمی كوردستان ڕاگیراوە و 1ی 9ی هەموو ساڵێك بڕیاری ڕاگرتنی مۆدێلێكی ئۆتۆمبێل دەدرێت، بەڵام دواتر بڕیاردرا بۆ ماوەی دوو مانگ درێژبكرێتەوە بۆ ئەمساڵ لە 1ی 11ەوە ڕێگا بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2020 نادرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئەمڕۆوە ئۆتۆمبێلی مۆدێلەكانی 2021-2022-2023 هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن و ئەو ئۆتۆمبێلانەی مۆدێلیان 2020 بووە پێشتر هێنراونەتە خاكی هەرێمی كوردستانەوە تابلۆیان پێدەدرێت و هیچ گرفتێكیان نییە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی ئاوڵەی مەیموونی وەک دۆخی لەناکاوی جیهانی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

د. شاخەوان سائیب بەگ: ئەو ژنە دووگیانەی سووتێندراوە ئێستا تەندروستیی خۆی و منداڵەكەشی جێگیرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share