بە سەرپەرشتیی هەردوو هاوسەرۆك مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە كۆبوونەوەدایە

لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بە سەرپەرشتیی هەردوو هاوسەرۆک، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە کۆمەڵێک “پرسی گرنگ” لە کۆبوونەوەدایە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە بەردەم مەكتەبی سیاسیی یەكێتی وتی، هەردوو هاوسەرۆكی حزبەكە ئامادەی كۆبوونەوەكەن و بڕیار لەسەر چەند پرسێك دەدرێت.

یەكێك لەو پرسانەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی دەكات پرسی هەڵبژاردنەكانی عێراقە، هەروەها پرسی كەركوك و بازنەكانی هەڵبژاردنی ئەو پارێزگایە و شێوازی یەكلاكردنەوەی.

 

بابەتی پێشتر

ترەمپ ترسێكی خۆی لەبارەی كۆمارییەكانەوە ئاشكراكردووە

بابەتی دواتر

سەرۆكی حكومەت لەگەڵ سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەكانی داعش كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share