یونسکۆ کرماشانی وەک شارێکی داهێنەری خۆراک دەستنیشانکرد

ڕێکخراوی پەروەردە، زانست و کەلتووری سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان “یونسکۆ”، كرماشانی وەک یەکێک لە داهێنەرترین شارەكانی جیهان بۆ خۆراک دەستنیشانکرد.

هەڵبژاردنی شاری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک شارێکی داهێنەری خۆراک، دەبێتە 37ـەمین شاری جیهان و 12ـەمین شاری ئاسیا بۆ داهێنانی خۆراک.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی ئێران، ئەم تۆمارکردنە بەهۆی هەوڵەکانی ڕێکخراوی کەلتووری و کۆمەڵایەتیی شارەوانیی کرماشانەوە بووە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا.

یەکێک لەو هەوڵانەش ئاراستەکردنی جۆرە جیاوازەکانی خۆراک بوو بۆ سکرتێری گشتیی کۆمسیۆنی نەتەوەیی یونسکۆ لە ئێراندا لەچێوەی گەشتی ئەم دواییەیدا بۆ کرماشان.

بەپێی زانیاریی ڕێکخراوە کەلتورییەکان، تا ئێستا 80 جۆری خۆراك، 11 جۆری نان و 20 جۆری شیرینی تایبەت بە کرماشان تۆمارکراون.

یونسکۆ لە ساڵی 2003وە دەستیکردووە بە دەستنیشانکردنی شارە جیاوازەکانی جیهان وەک شاری داهێنەری میوزیک، وێژە، خۆراک، هونەرە دەستییەکان و تا ئێستا شارەکانی سلێمانی و سنە و کرماشان خراونەتە ئەو لیستەوە.

بابەتی پێشتر

فەرەنسا پێویستیی گەڕانەوە بۆ دانوستانی ئەتۆمی بە ئێران گەیاند

بابەتی دواتر

قائانی بۆ كازمی: ئەوانەی هەوڵی تیرۆركردنیان دایت سزایان بدە گەر نزیكی ئێرانیش بن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share