بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی سازش لەسەر ژیان و كەرامەتی خەڵك و كادیرە دڵسۆزەكانی ناكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی، ئەندامی سەركردایەتی و كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەو هێرشە چەكدارییە كرد كە لە چەند شەوی رابردوودا كرایەسەر پەرلەمانتار كاروان گەزنەیی و رایگەیاند، هێرشەكە مایەی نیگەرانییە و دەبێت هەر كەس و لایەنێك ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سازش لەسەر ژیان و كەرامەتی خەڵك و كادیرە دڵسۆزەكانی ناكات و دەبێت ئەم كەیسە رێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت.

لە بەرامبەردا كاروان گەزنەیی سوپاسی پەرۆشی و بە دەنگەوەهاتنی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد كە لەسەرەتای رووداوەكەوە لەپەیوەندیدا بووە و لە خەمی سەلامەتیی ئەواندا بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دهۆك ژمارەیەك بەنزینخانە بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای كار بەنزینیان پێنادات بەنزینخانەكانیان داخستووە

ماوەی چەند ڕۆژێكە ژمارەیەك بەنزینخانە لە دهۆك بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای کار سوتەمەنییان ناداتێ داخراون، خاوەنی بەنزینخانەیەكیش دەڵێت، ئەگەر…
Total
0
Share