قائیمقامی سلێمانی نوێترین زانیاری لەبارەی ڕووداوەكەی بەختیاری و كێشەكانی تووەسپی ئاشكرادەكات

لەبارەی ڕووداوەكەی شەقامی بەختیاری، قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ کەسێک لە دەست یاسا ڕزگاری نابێت و لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشەوە بەدواداچوونی پێویستی لەبارەوە دەکرێت.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی ڕووداوەكەی دوێنێی شەقامی بەختیاری ڕایگەیاند، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بەدواداچوونی پێویست دەکەن بۆ هەموو ئەو کەیسانە و ئەوەی دوێنێش حاڵەتێک بووە و بەدواداچوونی بۆدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، “بەدڵنیاییەوە ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر و هیچ کەسێکیش لەسەرووی یاساوە نییە، ڕێوشوێنی تەواو لەگەڵ ئەو کەسانەشدا دەگیرێتەبەر كە کارێک دەکەن دژی بەرژەوەندیی تاک و کۆمەڵە لە شاری سلێمانی”.

دوێنێ لە گەڕەكی بەختیاریی شاری سلێمانی شەش کەس بە چەکەوە هێرشیانكردەسەر گەنجێك و بە قۆناخە تفەنگ لێیان دا.

هەر لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەیدا لەبارەی كێشەكانی تووە سپی قائیمقامی سلێمانی وتی، “چاوەڕێیی وەزارەتی شارەوانین تاوەكو شارەوانیی تووە سپی بنیاتبنرێت و نەخشەیەكی نوێ بۆ ئەو ناوچەیە دابنرێت”.

ئاوات محەمەد، جەختی لەوەشكردەوە، “دەمێكە بەنیازین شارۆچكەیەك لە تووە سپی بنیاتبنێین، ئەو كارانەشی پەیوەندییان بە پارێزگا و ئەنجومەنی پارێزگا و شارەوانییەكانەوە هەیە تەواوكراون، ماوەتەوە ڕەزامەندیی وەزیری شارەوانی وەربگیرێت”.

قائیمقامی سلێمانی داوا لە وەزیری شارەوانی دەكات بڕیاری دامەزراندنی شارەوانیی تووە سپی پەسەندبكات، بۆئەوەی نەخشەیەكی نوێی بۆ دروستبكرێت و خزمەتگوزارییان پێبگەیەندرێت.

بابەتی پێشتر

سێ عێراقیی هاوڕەگەزخواز لە سنوورەکانی بیلاڕوسیاوە داوای هاوکاری دەکەن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پاریس بە تەواوی ئەستێرەکانییەوە بە ستاد ڕینس دۆڕا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولکەریم: ئەرکی هەمووانە پابەندی رێککەوتنەکان بن و ئاستەنگ بۆ مووچە دروستنەکەن

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایدەگەیەنێت، “ئەرکی هەمووانە پابەندی رێککەوتنەکان بن و ئاستەنگ بۆ مووچە دروستنەکەن”. دانا عەبدولکەریم، وەزیری…
Total
0
Share