سێ عێراقیی هاوڕەگەزخواز لە سنوورەکانی بیلاڕوسیاوە داوای هاوکاری دەکەن

لەگەڵ ئەو سەدان خێزانە عێراقی و کوردانەی لە سن,وری بیلاڕوسیا بۆ پۆڵەندا گیریانخواردووە، سێ عێراقیی هاوڕەگەزخواز داوای هاوکاری دەکەن و دەڵێن، ناتوانن بگەڕێنەوە عێراق.

بەشێکی زۆری ئەو عێراقییانەی لە کەمپێکی بیلاڕوسیادا گیریانخواردووە مەترسیی گەراندنەوەیان لەسەرە، بەشێکیشیان خۆیان داوایانکردووە بیانگەڕێننەوە عێراق.

“هادی” و “ئەمی” و هاوڕێیەکی دیكەیان، هاوڕەگەزخوازن و سەر بە گروپی LGBTQــن، قسەیان بۆ میدیایەكی ئەوروپی كردووە، دەڵێن، ناتوانن وەک عێراقییەکانی دیکە بگەڕێنەوە وڵات، چونکە لە وڵاتەکەی خۆیاندا مافیان نییە و ناتوانن بە ئاسانی و ئاسایی بژین.

ئەو دوو عێراقییە داوادەکەن، هاوکارییان بکەن تا بگەنە وڵاتی ئەڵمانیا، چونکە لەو وڵاتە مافی هاوڕەگەزخواز هەیە، لەكاتیكدا لە وڵاتی خۆیان مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

بە وتەی هادی، ئەوە جاری سێیەمە دەیانەوێت بچنە پۆڵەندا، بەڵام لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە ڕووبەڕوویان دەبنەوە و ناهێڵن سنوور ببەزێنن.

ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەکارهێنانی خاکی بیلاڕوسیا بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لەوپەڕی مەترسیدایە و بەهۆی ساردبوونی کەشوهەواوە هێندەی دیکە مەترسیدار دەبێت.

بەرپرسەکەی دەزگای لوتکە ئاماژە بۆ بوونی سەدان خێزانی کورد و عەرەب دەکات، کە لە سنوورەکانی بیلاڕوسیا گیریانخواردووە و بێ نان و ئاو ماونەتەوە، سەرەڕای گیانلەدەستدانی چەندین کەس بەهۆی نەبوونی نان و ئاو، هەروەها سەرما و نەخۆشییەوە.

بابەتی پێشتر

وەفادار بۆ یەکێتی و مێژووی پڕسەروەری مام

بابەتی دواتر

قائیمقامی سلێمانی نوێترین زانیاری لەبارەی ڕووداوەكەی بەختیاری و كێشەكانی تووەسپی ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار