حكومەتی عێراق داوا دەكات خۆپیشاندانەكان نەبرێنە دەرەوەی گۆڕەپانی تەحریر

گۆڕەپانی تەحریر

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەمی 2019دا، داوا لە خۆپیشاندەران دەكات کە لە دەرەوەی گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغداد، خۆپیشاندان ئەنجام نەدەن.

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ داوا لە هێزە ئەمنییەكان دەكات گیانی خۆپیشاندەران بپارێزن

ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی تشرینی یەكەم لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوودا، خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا دژبە گەندەڵی، نەبوونی دەرفەتی كار و خراپی خزمەتگوزارییەكان، دووبارە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەکان لە بەغداد لە كاتێكدایە، هێشتا بكوژانی خۆپیشاندەران دەستگیر نەكراون، بۆیە لە میانی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆدا، خۆپیشاندەران داوایان كرد بكوژانی خۆپیشاندەران دەستگیر بكرێن و بدرێن بە دادگا.

لای خۆیەوە لیوا یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نوسیویەتی، “لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەمی 2019دا، داوا لە خۆپیشاندەران دەكەین كە لە دەرەوەی گۆڕەپانی تەحریر خۆپیشاندان ئەنجام نەدەن، چونكە گۆڕەپانی تەحریر لە هەموو لایەكەوە پارێزراوە، هەروەها داواشیان لێ دەكەین كە لە كاتی بوونی هەر حاڵەتێكی گوماناوی، هێزە ئەمنییەكان ئاگادار بكەنەوە”.

یەحیا ڕەسول داواشی لە خۆپیشاندەران كردووە كە ڕێگە بە خراپەكاران نەدەن لە میانی خۆپیشاندانەكاندا هێرش بكەنە شەر هێزە ئەمنییەكان و دەڵێت، “فەرمانی توند بە هێزە ئەمنییەكان دراوە لەوەی ڕێوشوێنی توند بەرامبەر هەر كەسێك بگرنەبەر ئەگەر هەوڵی هێرشكردنە سەر ماڵ و موڵكی گشتیی و تایبەت یان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران بدەن”.


بەرەو گۆڕەپانی تەحریر
بەگوێرەی ئەوەی چالاكوانان لە تۆڕەكۆمەلایەتییەكان بڵاویانكردووەتەوە، ڕێپێوانی یەکێتیی قوتابیانی عێراق لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بەرەو گۆڕاپانی تەحریر دەستی پێكردووە، ھاوکات لە پارێزگاکانی تر ھەمان چالاکی ساز دەدرێت.

لەلایەكی دیكەوە بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەكانی عێراق، ئەمڕۆ پاش گردبوونەوەی ژمارەیەك خۆپیشاندەر لە ناوچەی عەلاوی گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دروستبوو، چەند خۆپیشاندەرێكیش برینداربوون.


لەلایەكی دیكەوە لە پارێزگای میسانیش خۆپیشاندان و گردبوونەوە دەستی پێكردووە و چاوەڕانیش دەكرێت زۆربەی شارەكانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق خۆپیشاندان بەخۆیانەوە ببینن.

لەمیانەی خۆپیشاندانەكاندا بەپێی ئامارە فەرمییەكان 565 كەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان كوژران و سەدانی دیكەش بریندار و بێسەروشوێن بوون.

ئامانجێكی خۆپیشاندەرانیش لە ساڵی ڕابردوو كە ڕوخانی حكومەتەكەی عەبدولمەهدی بوو بەدی هات، ئەوەش پێكهێنانی حكومەتی كاربەڕێكەری مستەفا كازمی لێكەوتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕاوێژكارێكی بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا تووشی كۆرۆنا بوو

بابەتی دواتر

ترەمپ ترسێكی خۆی لەبارەی كۆمارییەكانەوە ئاشكراكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پەرلەمانی عێراق چی دەگوزەرێت؟

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵ بەردەوامە، تا ئێستاش وادەیەك بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی…
Total
0
Share