فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی گوندەکانی دەڤەری بەڕێگارێ-ی سنووری قەزای ئامێدی کرد.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک گواستیەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی گوندەکانی “زێوکا” و “گەلی شێرانە”ی لە دەڤەری بەڕێگارێ-ی سنووری قەزای ئامێدیی کرد.
ئاشكرایكرد، بەهۆی بۆردومانەکەوە زیان بەر دارستانی ناوچەکە و ڕەز و باخ و بێستانی هاوڵاتییان کەوتووە، بەڵام زیانی گیانیی نەبووە.