(ڤیدیۆ) مانچستەر سیتی بە چوار گۆڵ لە بۆرنمۆسی بردەوە

یانه‌ی مانچستەر سیتی یاریی هەفتەی (25)ی خولی نایابی ئینگلیزی به‌رامبه‌ر بۆرنمۆس ئه‌نجامدا و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

ئەمشه‌و شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (25)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”، یانەی بۆرنمۆس له یاریگای‌ “ڤیتاڵیتی” میوانداریی یانه‌ی مانچستەر سیتی کرد، یارییەکە بە ئه‌نجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندیی ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “سیتیزنس” له‌ خوله‌کەکانی 15، 29، 45، 51 له‌لایه‌ن جولیان ئەلڤارێز، ئێرلینگ هالاند، فیڵ فۆدین، کریس میفام (بەهەڵە) تۆمارکران، گۆڵەکەی یانەی خانەخوێ لە خولەکی 83 لەلایەن جیڤەرسۆن لێرما-وە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر سیتی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (55) و لە پلەی دووەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ بەردەوامبوو، یانەی بۆرنمۆس بە (21) خاڵەوە بۆ پلەی(19) دابەزی.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ناپۆلی لەسەر بردنەوەکانی بەردەوامە

بابەتی دواتر

بە وێنە.. چارەسەركردنی رژانی رۆنی رەش لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە دێوەکەی ئیسپانیا دەکڕێت

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە بەجدی بیر لە گواستنەوەی ئاداما تراوری، یاریزانی یانەی وڵڤەرهامپتن دەکەنەوە. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی (ESPN)ی ئەمریکی،…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی گه‌یشته‌ قۆناغی 16 و مونشنگلادباخ ئه‌رکی ڕیاڵ و ئینته‌ری قورسترکرد

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ دوو یاری گرنگ ئه‌نجامدران، مانچسته‌ر سیتی گه‌یشتنی به‌…
Total
0
Share