ئەگوێرۆ بەتەنها ڕاهێنان دەكات، پێدری سێ هەفتە دووردەكەوێتەوە، دێمبیلی و برایسوایت-یش مانگێكی تر دەگەڕێنەوە.
تیمی پزیشكیی یانەی بەرشلۆنە چاودێریی وردی ئەگوێرۆ-ی هێرشبەر دەكات بۆ ئەوەی بەزووترین كات بگەڕێتەوە.
پزیشكەكان پێشبینی دەكەن ئەگوێرۆ بۆ 15ی مانگ بگەڕێتەوە بۆ یاریگاكان.
دێمبیلی-ش لە ئێستادا لە قۆناغی كۆتایی چارەسەری پێكانەكەیدایە و گەڕانەوەشی دەگاتە مانگی داهاتوو.
برایسوایت-یش پێكانەكەی قورسە و لانی كەم پێویستی بە دوو مانگی تر دەبێت تا بگەڕێتەوە.
پێدری-ش لەدوو یاریی ڕابردوودا تووشی پێكان بووە و پێویستی بە سێ هەفتە پشوو وەرگرتن هەیە.