هالاند بۆ فرۆشتن نییە

یواكیم فاتسكە، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند، ڕەتیكردەوە لە هاوینی داهاتوودا دەستبەرداری ئیرلینگ هالاند-ی هێرشبەر ببن.

لە لێدوانێكیدا فاتسكە بۆ كەناڵی “سپۆرت 1” رایگەیاند، “ئەوەی ڕوودەدات دوورە لە ڕاستییەوە، ئێمە بە نهێنی كۆبوونەوەكانمان دەكەین و بەهیچ شێوەیەك بیرمان لە فرۆشتنی هالاند نەكردۆتەوە”.

ئەو قسانە، مینۆ ڕایۆلا-ی بەڕێوەبەری كارەكانی هالاند-ی توڕە كرد، كە بەنیازە لە هاوینی داهاتوودا بیباتە یانەیەكی گەورەی ئەوروپاوە.

لە ئێستادا هەریەك لە یانەكانی پاریس سانجێرمان-ی فەرەنسی و ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەی ئیسپانی ڕكابەری لەسەر كڕینی هالاند دەكەن.

لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، هالاند چەند جارێك ئاشكرایكردووە، كە لە دۆرتمۆند دڵخۆشە و دەیەوێت بەردەوام بێت.

بابەتی پێشتر

بۆچی 3ی تشرینی یەكەم بە ڕۆژی نیشتمانیی عێراق دیاریكراوە؟

بابەتی دواتر

دیبالا و ئەگوێرۆ لە سێ یارییەكەی ئەرجەنتین دوورخرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share