زێدان سێیەم ئۆفەری پاریسی هەڵوەراند و پۆگبا چاوەڕێیە

سەرچاوەکان لە ئیتاڵیا و ئیسپانیاوە ئاماژە بەوە دەکەن، کە زینەدین زێدان سێیەم ئۆفەری پێشکەشکراوی یانەی پاریس سان جێرمانی ڕەتکردووەتەوە.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە زاری “ئەی ئێس”ی ئیسپانییەوە بڵاویکردووەتەوە، زینەدین زێدان ئامانجێکی جیاواز و ئاشکرای هەیە و ئەو ئامانجەش پاریس نییە، بۆیە سێیەم ئۆفەری پێشکەشکراوی ناسر خلێفی خاوەنی پاریس سان جێرمانی ڕەتکردووەتەوە.

زانیارییەکان دوای ئەوە دێن، کە ئالاین میگیلیاچیۆ لێپرسراوی کارەکانی “زیزۆ” دووپاتی کردەوە، هیچ پەیوەندییەک لەنێوان ئیدارەی پاریس و ڕاهێنەرە مێژووییەکەی ڕیاڵدا ڕووینەداوە.

توتۆ سپۆرت نووسیویەتی، زێدان خەون بە پێگەی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنساوە دەبینێت، چاوەڕوانی مۆندیالی 2022ی قەتەر دەکات و دوای ئەو وادەیە جێگەی دیدیێ دیشامپ دەگرێتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، گواستنەوەی پۆگبا بۆ پاریس بە چوونی زێدان بۆ پاریسەوە بەستراوە، ئەگەر زێدان مکوڕ بێت لەسەر بۆچوونەکانی و پاریس ڕەت بکاتەوە، پۆگباش دواجار یانەی یوڤانتۆس هەڵدەبژێرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوی حكومەت لەبارەی كۆبوونەوەی یەكێتی لەگەڵ شاندی باڵای حكومەتی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share