پۆلیسی گەرمیان بەدوای کەسوکاری کوژراوێکدا دەگەڕێت

دیمەنێک لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی ڕووداوێکی بەركەوتنی ئۆتۆمبێلەوە کەسێک بە سەختی برینداربوو، پاشان گیانیلەدەستدا، بەڵام بەهۆی هەڵنەگرتنی پێناس-ەوە پۆلیس بەدوای کەسوکارەکەیدا دەگەڕێت.

لەبارەی ڕووداوەکەوە پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەیانیی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگای کەلار – گردەگۆزینە ئۆتۆمبێلێک لەجۆری جێب واز هاوڵاتییەکی لە ڕەگەزی نێرینە شێلاوە و پاش گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار گیانیلەدەستدا “.

پۆلیس دەشڵێت، “لەبەر ئەوەی کوژراوەکە هیچ ناسنامەیەکی پێنییە تائێستا کەسوکاری نادیارە و تەرمەکەی لە پزیشکیی دادوەریی قەزای کەلارە”.

هاوکات ئەو شۆفێرەی بە ئۆتۆمبێلەکەی لەو کەسەی داوە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە.

بابەتی پێشتر

ئەو مۆڵەتەی یەکێتيی ئەوروپا بە تورکیای دابوو بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش تەواوبوو

بابەتی دواتر

میتی تورکی: بەرپرسی ناوچەی کەرکوکی پەکەکەمان لە قەندیل کوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share