سەدر هەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێ دەكات: هەمان مامەڵەتان لەگەڵدا دەكەین

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، هۆشداری دەدات بە وڵاتانی دراوسێی عێراق و وڵاتانی تر بەوەی دەستوەرنەدەنە هەڵبژاردن و كاروباری ناوخۆیی عێراق، بەپێچەوانەوە هەمان مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

لە تویتێكدا كە ئەمڕۆ هەینی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر نووسیویەتی، “هەڵبژاردنەكەی عێراق پرسێكی ناوخۆییە، دەبێت وڵاتانی دراوسێ و ئەوانی تر دەستوەرنەدەنە كاروباری ناوخۆ نە بە داوا و نەرمی نە بە فشار و ترساندن، ئەگەرنا لە داهاتوودا بەهەمانشێوە مامەڵەیان لەگەدا دەكەین”.

پێشتر ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوایكردبوو سوپای عێراق ڕێگریبكات لە ساختەكردنی هەڵبژاردن و لە تویتێكدا ڕایگەیاندبوو، “پاراستنی سندوقەکانی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكەی تشرینی یەكەمدا ئەركێكی سەخت دەبێت، بەڵام دڵنیام دەتوانن ڕێگریبكەن لە ڕوودانی پێشێلکاری و ساختەکاری لە ڕۆژی هەڵبژاردندا”.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەک لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین هەستیپێکرا

بابەتی دواتر

ئەو مۆڵەتەی یەکێتيی ئەوروپا بە تورکیای دابوو بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش تەواوبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح و جۆ بایدن كۆبوونەوە

سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی ئەمریكا لە چێوەی كۆبوونەوەی 76-یەمینی نەتەوەیەكگرتووەكان لەنیۆرك كۆبوونەوە. كۆشكی سپی، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی…
Total
0
Share