وێنە.. هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی بەغداد برینداربوونی ژن و کچێکی لێکەوتەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، ئەو هێرشە موشەکییەی ئەمشەو کراوەتەسەر ناوەندە دیبلۆماسییەکان لە بەغداد کەسانی مەدەنی پێوەبووە و ژن و کچێک برینداربوون.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی چەند وێنەیەکی ماڵێکی بڵاوکردووەتەوە، کە لە هێرشە موشەکییەکەدا زیانی پێگەیشتووە و نوسیویەتی، “هێرشە بێرەحمانەکەی ئەمشەو بۆسەر ناوەندە دیبلۆماسییەکان کە هێزەئەمنییەکانی عێراق ئاسایشی دەپارێزن لە ناوچەی دۆرەوە ئاڕاستەکراوە”.

ئێوارەی ئەمڕۆ چەند موشەکێک ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد کران و لەلایەن سیستمی بەرگریی موشەکییەوە تێکشکێندران.

Image

Image

Image

بابەتی پێشتر

پێشبینی بەفربارین لە سەنتەری شارەکان دەکرێت

بابەتی دواتر

ژن و پیاوێکی مەریوانی لەڕێگای گەیشتن بە ئەوروپا لە ڕوبارێکدا خنکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share