شەڕەکەی هەریر بەردەوامە و ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە سێ کەس

وێنەی کوژراوەکانی شەڕەکەی ناحیەی هەریر

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەناو بازاڕی ناحیەی هەریری سەربە پارێزگای هەولێر شەڕ دروستبوو، سێ کەس کوژراون و چەند بریندارێکیش هەن.

کاروان کەریم خان، بەڕێوبەڕی ناحیەی هەریر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “هێزێکی ئەمنی زۆر گەیشتونەتە ناحییەکەو هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدەن، بەڵام دوولایەنی شەڕەکە سورن لەسەر شەڕکردن”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لەناو هێزە ئەمنییەکانیشدا، کە بۆ کۆتایهێنان بە شەڕەکە چوونەتە شوێنەکە بریندار هەیە.

بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە کوژراوەکان پیشەی پێشمەرگەیە و کوژراوێکی دیكەش کاسبكارە و کوژراوەکان بەگشتی خێزاندارن و دانیشتووی گوندی ناوشیوانی دەشتی هەریرن.

بابەتی پێشتر

یونسکۆ لە سلێمانی خەڵاتی وەرگێڕانی ساڵی بەخشی

بابەتی دواتر

ئەو یاریزانانەی لە چامپیۆنزلیگ زۆرترین گۆڵ و ئەسیستیان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share