ئەو کەسەی کەسێکی دیکەی بە تەوراس بریندارکردبوو دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە کەسێکی بە تەوراس بریندارکردووە و هەڵاتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ گه‌یشته‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس له‌ بوونی‌ رووداوێكی‌ شه‌ڕكردن، كه‌ تۆمه‌تبارێك به‌سه‌ختی‌ هاوڵاتییه‌كی‌ بەتەوراس برینداركردبوو، دواتر بۆ شوێنێكی‌ نادیار هه‌ڵاتبوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌را توانیان تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیری‌ بكه‌ن”.

ئاشکراشی کرد، “له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (هـ، ت، أ) له ‌دایكبووی‌ 1983 به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ (31/405) له ‌یاسای‌ سزادان راگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق: وەفدی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەرێمی کوردستان

وەفدەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەرێمی کوردستان. نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق: محەمەد شیاع سودانی، بە یاوەریی وەفدێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگیی…
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە و هیچ کارمەندێکمان بریندارنەبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە هەوڵی هەڵاتنی دراوە، بەڵام هیچ کارمەندێکیان بریندارنەبووە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share