مازیبینی ڕوسی و کۆمپانیاکەی باوکی لە فۆرمولا 1 دەرکران

بەهۆی لەشکرکێشیی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا، تیمی هاسی بەشدار لە بواری فۆرمولا 1، نیکیتا مازیبینی شۆفێری ڕوسی دوورخستەوە، هەروەها گرێبەستی سپۆنسەریکردنی لەگەڵ کۆمپانیای ئۆراڵکاڵ هەڵوەشاندەوە.

تیمی هاسی ئەمریکی کە بەشدارە لە پاڵەوانێتیی جیهانیی فۆرمولا 1، لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیەوە نووسیویەتی، “تیمی هاس لە بواری فۆرمولا 1، ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستبەجێ هاوبەشیکردنی لەگەڵ کۆمپانیای ئۆراڵکالی ڕوسی کۆتایی پێهێنا و گرێبەستی نیکیتا مازبینی شۆفێریشی هەڵوەشاندەوە”.

مازیبین تەمەن 23 ساڵ، وەرزی ڕابردوو بۆ بواری فۆرمولا 1 سەرکەوت، بەڵام شۆفێرە ڕوسییەکە هیچ خاڵێکی کۆنەکردەوە.

ناوبراو، کوڕی ملیاردێری ڕوسی، دیمیتری-یە، کە خاوەنی زۆرینەی پشکەکانی کۆمپانیای ئۆراکاڵ و بەڕێوەبەری جێبەجێکاریشە لە هەمان كۆمپانیا.

بابەتی پێشتر

چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان یەكلادەكرێتەوە

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە كۆبوونەوەدان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share