بەرشلۆنە (2+1)ی خستووەتە بەردەستی گوندۆگان

یانەی بەرشلۆنە ئامادەیی نیشانداوە گرێبەستێکی باشتر لە مانچستەر سیتی پێشکەشی ئیلکای گوندۆگانی ئەڵمانی بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “تایمز”، بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە ئامادەیی دەربڕیوە گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو وەرز و وەرزی سێیەمی ئارەزوومەندانە، پێشکەشی ئیلکای گوندۆگان بکات.

یاریزانەکە بڕیاریداوە تاوتوێی گرێبەستەکە بکات و پاشان وەڵامبداتەوە، هەڵوێستەکانیشی نەرێنی نەبووە، بەڵکو لە چاوەڕوانی ئەو ئۆفەرەدایە کە ئیدارەی مانچستەر سیتی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەشی دەکات، ئەگەر لە ئۆفەری بارسا لاوازتر بێت، یاخود بۆ ماوەی وەرزێک بێت، ڕاستەوخۆ ڕەزامەندی لەسەر گرێبەستی یانە ئییسپانییەکە نیشاندەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌گوێرۆ وازده‌هێنێت؟ ڕۆژنامه‌نووسان و به‌رپرسانی به‌رشلۆنه‌ دوو ڕای جیاوازیان هه‌یه‌

چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی بیانی له‌ چه‌ند کاتژمێری ڕابردوودا ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد، که‌ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له‌ دۆخێکی ته‌ندروستیی ناجێگیردایه‌ و هه‌فته‌ی…
Total
0
Share