بۆ یەکەم جار لە مێژوودا ڕۆبۆت مۆندیالی قەتەر بەڕێوە دەبات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، بڕیاریداوە لە مۆندیالی 2022دا داوەری ڕۆبۆت بەکاربهێنێت.

داوەرە تەکنۆلۆژییەکە لەسەر هێڵی لاتەنیشتی یاریگا وەک داوەری دووەم و سێیەم “لاین مان” کاریان پێدەکرێت، بە 10 کامێرا چاودێری دەکات و سەرنج دەخاتە سەر 29 خاڵ لە جەستەی یاریزانان.

ئەم تەکنۆلۆژیایە لە مۆندیالی یانەکان تاقیکراوەتەوە، بەرپرسانی لیژنەکانی داوەریکردنی سەر بە فیفا پێیان وا بووە تەکنۆلۆژیاکە بە باشی کار دەکات و باشتر دەبێت لە سیستەمی VAR کە ئێستا پەسەندکراوە.

پیێر لویجی کۆلینا، سەرۆکی لیژنەی داوەرانی فیفا دەڵێت، “ناوبژیوانان و یاریدەدەری ناوبژیوانان تا ئێستا بەرپرسیارن لە بڕیاردان، تەکنۆلۆژیا تەنها پاڵپشتییەکی بەنرخیان پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی بڕیاری وردتر و خێراتر بدەن، بەتایبەتی کاتێک بڕیاری ئۆفساید قورس بێت.”

بڕیاریشە دووشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی ساڵانەی دەستەی بەڕێوەبەرانی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئەنجام بدرێت، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە دەدرێت.

ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن، لە یاریی دەستپێکی ئینگلتەرا بەرامبەر ئێران لە مۆندیالی2022 (21ی تشرینی دووەم)، کەڵک لەم تەکنۆلۆژیایە وەربگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵ پێیه‌کی خسته‌ چوارگۆشه‌ی زێڕینه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share