عێراق بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە جیهان دادەبڕێت

هاتوچۆی ماتۆڕسكیل لەنێو شارەكاندا قەدەغەدەكرێت

لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەكان لە عێراق بڕیاری نوێی لەبارەی ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە ڕۆژی هەڵبژاردن دەركرد، لەنێویاندا ئەوەی پەیوەندی بە فڕۆكەخانە و دەروازەكانەوە هەیە.

عەمید غالب عەتییە، وتەبێژ بەناوی لیژنەكە ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دەنگداندا جموجوڵ لەنێوان پارێزگاكاندا سنوورداردەكرێت و سەرجەم فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان لە 9ی تشرینی یەكەمەوە تا بەیانی ڕۆژی 11ی هەمان مانگ دادەخرێن.

ئەو ڕێوشوێنانە بۆ زامنكردنی پاراستنی تەواوەتی پرۆسەی هەڵبژاردنە كە بڕیارە لە 10ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

عەتییە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ئەوەشی وت، “هاتوچۆی ماتۆڕسكیل لەنێو شارەكاندا قەدەغەدەكرێت و ڕێگە بەئەودوای جۆرەكانی ئۆتۆمبێل دەدرێت لەپێناو ئاسانكاری لە گواستنەوەی دەنگدەران لە ماڵەكانیانەوە بۆ ناوەندەكانی دەنگدان”.

لیژنەكە پێداچوونەوەی بە سەرجەم ئالنگاری و مەترسییە ئەمنییە پێشبینیكراوەكان كردووە و چارەسەری گونجاوی بۆ دیاریكردووە، وەك ئەوەی وتەبێژی لیژنەكە ئاماژەی پێدا.

پێشتر هەریەك لە حكومەتی بەغداد و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تەواوكردنی ئامادەكارییە هونەری و لۆجیستی و ئەمنییەكانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

بۆمبی دەستی و سەرپەڕاندن.. زیاتر لە 100 كەس لە بەندیخانەیەكی ئیكوادۆر كوژران

بابەتی دواتر

ڕابەری موسوڵمانەكانی ڕۆهینگیا لە بەنگلادیش كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق تێچووی حەجی دیاریكرد

دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراق تێچووی حەجی ئەمساڵی دیاریکرد بە ڕێگەی ئاسمانیی و وشکانی. دەستەكە لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share