ڕابەری موسوڵمانەكانی ڕۆهینگیا لە بەنگلادیش كوژرا

ڕابەری موسوڵمانەکانی ڕۆهینگیا لە کامپێکی پەنابەران لە باشووری بەنگلادیش کوژرا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز گواستیەوە، لە شارۆچکەی کۆکسی لە بەنگلادیش، موحیبوڵڵا ئاراکان ڕابەری موسوڵمانەكانی ڕۆهینگیا تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

ناوبراو کە تەمەنی لە چلەکاندا بوو، ڕابەرایەتیی یەکێک لە گەورەترین گروپە جیاوازەکانی دەکرد، ئەویش دوای ئاوارەبوونی زیاتر لە 73 هەزار هاوڵاتی بۆ بەنگلادیش بەهۆی هەڵمەتە سەربازییەکەی میانمارەوە دژی موسوڵمانەکانی وڵاتەکە.

موحیبوڵڵا بانگهێشتکرابوو بۆ کۆشکی سپی و هەروەها داوای لێکرابوو لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکاندا قسەبکات، یەکێکیش بوو لە پارێزەرە هەرە دیارەکانی ڕۆهینگیا.

گروپەکەی موحیبوڵڵا کاری دەکرد تا پەنابەرانی ڕۆهینگیا لە کامپەکان و جیهاندا دەنگیان بیستراوبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: هێرشبکرێتەوە سەرمان دووبارە وەڵاممان دەبێت

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، هەر هێرشێکی دیکە بکرێتەوە سەر وڵاتەکە، جارێکی دیکە وەڵامدەدەنەوە. لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا…
Total
0
Share