گواردیۆلا: خۆشحاڵم بۆ مێسی، بەڵام من عاشقی یاریزانێکی دیکەی پاریسم

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، پێپ گواردیۆلا خۆشحاڵە بە یاریکردنی لیۆ مێسی لە یانەی پاریس سان جێرمان، بەڵام سەرسامبوونی بە مارکۆ ڤیراتی دەردەبڕێت.

گواردیۆلا دوای دۆڕاندنی یانەکەی بەرامبەر پاریس سان جێرمان (2-0)، بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “من عاشقی یاریزانێکی پاریسم، زۆر ناوازەیە، تەنانەت لەژێر فشاریشدا دەتوانێت گواستنەوەی ناوازە ئەنجامبدات، مەوداکان دەدۆزێتەوە و وا دەکات هێڵی ناوەند سەربەست بکات”.

وتەکانی گواردیۆلا هاوکاتبوون لەگەڵ پرسیارێک، کە دەربارەی مێسی و ڤیراتی لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە ئاڕاستەیکرا.

ڤیراتی لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی پاریس بەرامبەر سیتی یەکێکبوو لە باشترینەکان، ناوەندکارە ئیتاڵییەکە 42 گواستنەوەی سەرکەوتووی لەکۆی 45 گواستنەوە ئەنجامداوە، هەروەها پێنج لێدەرکردنی سەرکەوتووی ئەنجامداوە و تەواوی مەوداکانی یاریگای ڕووماڵکردووە.

یاریزانەکەی ئیتاڵیا ماوەی مانگێک زیاتر بەهۆی پێکانەوە پشووی پێدرا، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا گەڕایەوە بۆ پێکهاتەی پاریس و بەرامبەر سیتی بەشداریپێکرا.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پرۆژەیاسای چەكی پەسەندكرد

بابەتی دواتر

پاڵکەوتنەکەی مێسی دەنگیداوەتەوە و ڕۆژنامەنووسێک هۆکارەکەی ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share