فیفا پاڵێوراوانی بۆ خەڵاتەکانی “زە بێست 2020” ئاشکراکرد

فیفا کاندیدی خەڵاتی باشترینەکانی جیهانی ئاشکراکرد

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) لیستی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە، کە پاڵێوراون بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکانی باشترینی جیهان بۆ ساڵی 2020 “زەبێست”.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ئەمڕۆ، چوارشەممە ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترینەکانی ساڵی 2020، وەک دەردەکەوێت لە ناو لیستەکەدا ناوەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و لیۆ مێسی ئەرجەنتینی هاوشانی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی پۆڵەندی بوونیان هەیە.

بڕیاربوو لە مانگی ئایاری 2020 خەڵاتی باشترینەکانی فیفا “زە بێست” پێشکەشی براوەکان بکرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە سەرجەم خەڵاتەکان هەڵوەشێنرانەوە، تاوەکو لە 20ی تشرینی دووەم فیدراسیۆنەکە لە بڕیارەکەی پەشیمانبووەوە و بڕیاردرا خەڵاتەکان دابەشبکات.

بەپێی ئەو وادەیەی فیفا دیاریکردووە، خەڵاتی باشترینەکان بە شێوەیەکی ئاسایی لە 17ی کانونی یەکەمی 2020 پێشکەشدەکرێن، بۆ ئەم مەبەستەش کورتکراوەی لیستی کاندیدەکانیان بڵاوکردەوە، کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان 2020 (کوڕان)

تیاگۆ ئالکانتارا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کیڤن دی برۆین، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، سادیۆ مانێ، کیلیان مباپێ، لیۆنێل مێسی، نێیمار دا سیلڤا، سێرجیۆ ڕامۆس، محەمەد سەڵاح، ڤێرجیل ڤان دایک

خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان 2020 (کچان)

لوسی برۆنز، دیلفین کاسکارینۆ، کارۆلین گراهام هانسن، پێرنێلی هاردەر، جێنیفەر هێرمۆسۆ، جی سۆ یون، سام کێیر، ساکی کوماگی، زینیفەر مارۆزان، ڤیڤیان مێیدیما، ویندی ڕینارد

خەڵاتی باشترین ڕاهێنەر 2020 (کوڕان)

مارسێلۆ بێلسا، هانزی فلیک، یۆرگن کلۆپ، جولین لوپێتیگی، زینەدین زێدان،

خەڵاتی باشترین ڕاهێنەر 2020 (کچان)

لویس کۆرتێس، ڕیتا گوارینۆ، ئیما هایس، ستیفان لێرچ، هیگی ڕایس، جان لوک ڤازیر، سرینا وایگمان

خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز 2020 (کوڕان)

ئالیسۆن بیکەر، تیبۆ کۆرتوا، کایلۆر ناڤاس، مانوێل نۆیەر، یان ئۆبلاک، مارک تێرشتیگن

خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز 2020 (کچان)

ئان کاترین بێرگەر، سارە بوەحدی، کریستیان ئیندلەر، هیدڤیگ لیندال، ئەلیسا نەیهێر، ئیلی ڕۆیبوک

خەڵاتی جوانترین گۆڵ 2020 (خەڵاتی پوشکاش)

شێرلی کروز (کۆستاریکا – پاناما)

جیۆرجیان دی ئاراسایتا (چیارا – فلامینگۆ)

جۆردان فلۆریس (شامڕۆک ڕۆڤەرز – دونداڵک)

ئەندرێ پێر جیناک (تایگەریس – پوماس)

سۆفی ئینگڵ (ئارسیناڵ – چێڵسی)

زلاتکۆ ئونوزۆڤیچ (ڕاپید ڤیێن – ڕێدبول سالزبۆرگ)

هڵمۆفۆ کاکانا (مامیلۆدی سانداونز – کەیپ تاون)

سۆن هیونگ مین (تۆتنهام – بێرنڵی)

لیۆنێل کوینۆنێز (کاسۆلیک یونیڤێرستی – ماکارا)

لویس سوارێز (بەرشلۆنە – مایۆرکا)

کارۆلین ڤایەر (مان سیتی – مان یونایتد)

https://twitter.com/FIFAcom/status/1331532301935792129

بابەتی پێشتر

تا چەندە لە کۆرۆنا مەترسیدارترە ؟

بابەتی دواتر

ئیبراهیمۆڤیچ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share